ئەرشیفى بزووتنەوە
له‌بیره‌وه‌ری عروجی ڕۆحی خه‌ڵاتكراواندا
گشت لاپه‌ره‌یه‌كی مێژوی ئه‌م سه‌رزه‌مینه پڕماجه‌رایه پانۆرامای ڕوداوه سه‌خت ودڵهه‌ژێنه‌كانه‌وله‌نێوانیاندا ئه‌و رۆژانه‌ی پرژی ژیڵه‌مۆی كوانوی كۆنی شه‌ڕی پێشتر دامه‌نی ئه‌و ئه‌زمونه ناوازه‌یه‌ی گرته‌وه كه ئومێدی گه‌وره‌ی بۆ گه‌له‌كه‌مان له‌ئامێزگرتبو
به‌وه‌ی پێشه‌وایان وڕابه‌رانی ئایینی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده دوشمشێری (واعدوا)ی یادگاری بونیاتنه‌ریان كرده چه‌كی (مااستطعتم )ی سه‌رده‌م وبه‌ته‌فسیرێكی ئیجتیهادی نوێوه له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری له‌مافی گه‌له موسڵمانه‌كه‌یاندا ئاماده‌بون وله‌ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا به‌بزافێكی ئیسلامخوازی وله‌چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دایك وجاراندا ڕاگه‌یه‌نرا وله‌م پێگه‌وه له‌هه‌ركوێ به‌رگری وقوربانی وخزمه‌ت هه‌بو ئه‌وان بون
به‌شانی هێممه‌ت وخۆیان دایه‌به‌رسه‌نگینی گشت ئه‌ركه‌كان, ئیتر وه‌ك هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌ك لاپه‌ڕه‌كانی مێژوی خاڵی نیه له‌دێڕه نه‌خوازراوه‌كان كاتێك پرژی ناكۆكی پاشماوه‌ی شه‌ڕی جاران یه‌خه‌ی حیلمی ئه‌مانیشی گرته‌وه‌وله‌ئه‌نجامی به‌رگرییه‌كی مه‌شروعدا پۆلێك له‌هه‌ڵبژارده‌كان خه‌ڵاتی سه‌روه‌رییان وه‌رگرت وله‌ناوئه‌ونیشدا ڕۆڵه ئازیزه‌كه‌ی ڕابه‌ڕه ڕیش سپیه‌كه‌ی ئه‌وبزافه كه به‌وهه‌مو قوربانیانه سه‌لماندیان ته‌نها ڕابه‌رێك بون خاوه‌ن ئه‌و گشته قوربانیه گه‌وره‌وگرانه بون تاكو به‌وهه‌مو ئارامگرییه‌یه‌وه به‌رانبه‌رئه‌وهه‌مو ئازاروسه‌ختیانه‌ی خۆیان ببنه ده‌ریای دڵدانه‌وه‌وئارامگری موسیبه‌ت دیده‌كان ….
په‌روه‌ردگار لێتان وه‌ربگرێت وكاكه زوبه‌یری فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانه‌كان وگشت قوربانیانی قه‌درگرانی ئه‌وبزافه به‌شه‌هید وه‌ربگرێت …..