تەندروستی
نزیکین لە دروستکردنی ڤاکسینی شێرپەنجە
ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئاشکرایکرد، زانایانی وڵاتەکەی لە دروستکردنی ڤاکسینێک بۆ شێرپەنجە نزیکبوونەتەوە کە بەمزووانە بۆ نەخۆشان بەردەست دەبێت.
باسک نێت -تەندروستی
وێنە گەورەکە: چەندین وڵات لە پێشبڕکێی ئەوەدان ڤاکسینێک بۆ شێرپەنجە بدۆزنەوە. کۆمپانیاکانی دەرمانسازیی “مۆدێرنا و مێرک ئاند کۆ”ـی ئەمریکی سەرقاڵی پەرەپێدانی ڤاکسینێکی شێرپەنجەن کە تا ئێستا لەژێر تاقیکردنەوەدایە.
لێدوانی فەرمی: “زۆر نزیک بووینەتەوە لە دروستکردنی ڤاکسینی شێرپەنجە و دەرمانێک کە بەرگریی دژی شێرپەنجە دروست دەکات”. ئەمە گوتەی پووتین بوو لە کۆڕبەندێکی تەکنەلۆژی لە مۆسکۆ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ڤاکسینە ڕووسیەی ئێستا لەژێر تاقیکردنەوەدایە، تاوەکو ئێستا دیارینەکراوە کە چ جۆرە شێرپەنجەیەک چارەسەر دەکات و سەرۆکی ڕووسیاش هیچ زانیارییەکی لەبارەیەوە نەخستووتەڕوو
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە