تەندروستی
وەزارەتی تەندروستی: بەمشێوەیە دەرمان مەکڕن

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات لە فرۆشتنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بە بێ ستیکەری کوالیتی کۆنترۆل ڕایدەگەیەنێت کە مامەڵەی تاوانی لەگەڵدا دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارینامەیەکدا داوای لە هاووڵاتییان کرد کە خۆیان لە هەر دەرمان یان هەر پێداویستییەکی پزیشکی بە دوور بگرن کە ستیکەری کوالیتی کۆنتڕۆڵی پێوە نەبێت.
وتیشی: “خۆت دڵنیا بکەوە لە بوونی ستیکەر و کۆدی کوالیتی کۆنتڕۆڵ” لەسەر دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان.
وەزارەتی تەندروستی ڕاشیگەیاند، “دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەبێ کوالیتی کۆنتڕۆڵ بە دەرمانی نایاسایی و قاچاغ دادەنرێت، تکایە ئەگەر بینیت بێ ستیکەرە، وەریمەگرە و مەیکڕە و هەواڵی تیمی چاودێری بدە بە پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە مۆبایلی ڕاستەوخۆی کۆڕەک 07502356000
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




