
داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی 12 ملیار و 359 ملیۆن دینارە
باسک نێت
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت رایگەیاند، داهاتی یه‌ک هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 24ـی كانونی دووه‌م تاوه‌كو 30ـی كانونی دووه‌می 2026، بڕی زیاتر له 12 ملیار و 359 ملیۆن و 909 هه‌زار دیناره، كه 91%ـی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه هه‌یه.
ئەمڕۆ هەینی 30ـی کانونی دووەمی 2026، ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ک هه‌فته‌ی راگه‌یاندووه، به‌شێوه‌یه‌ك 12 ملیار و 359 ملیۆن و 909 هه‌زار و 835 دینار بووه، كه 91%ـی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، 11 ملیار و 284 ملیۆن و 290 هه‌زار و 765 دیناری واتا 91%ـی داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه، بڕی ملیارێك و 75 ملیۆن و 619 هه‌زار و 70 دیناریشی به‌شێوه‌ی چه‌كه كه ده‌كاته رێژه‌ی 9%ـی كۆی گشتی داهاتی هه‌فته‌كه.
ئەمەش لەکاتێكدایە، داهاتی هه‌فته‌ی پێشوتری سلێمانی واته رۆژی 17ـی كانونی دووه‌م تاوه‌كو 24ـی كانونی دووه‌می 2026، بڕی 11 ملیار و 129 ملیۆن و 196 هه‌زار و 278 دینار بو، به‌مه‌ش رێژه‌ی داهاتی هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی 11.058% زیادی كردوه.




