
نرخی تمەنی ئێرانی لە دابەزینی بەردەوامە، بەیانی ئەمرۆ نرخی 100 دۆلار بە هەشت ملیۆن و 100 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت.
ئەمڕۆ هەینی 20ـی كانوونی یەكەم، لە نووسینگەكانی دراو گۆڕینەوەی شارەكانی كور دستان، نرخی تمەنی ئێرانی بەرانبەر دۆلار نزمترین ئاستی لە مێژوودا تۆمار كرد.
ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بە نزیكەی هەشت ملیۆن و 100 هەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەكرا.
شارەزایانی بازاڕە داراییەكان دەڵێن، هۆكاری دابەزینی نرخی تمەن نزیكبوونەوەی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپە لە كۆشكی سپی، كە پێشبینی دەكرێت سزاكانی سەر ئێران توند بكاتەوە.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



