
رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی:
ئیسرائیل زانیاری هەواڵگری داوە بە ئەمریكا لەبارەی پلانێكی ئێران بۆ كردنە ئامانجی بەرپرسانی ئەمریكا بە درۆن
باسک نێت
ئیسرائیل زانیاری هەواڵگری لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا بەش کردووە، سەبارەت بەوەی ئێران پلانی هێرشی درۆنی دادەڕێژێت بۆ بەئامانجگرتنی بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی.
بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل و ئەمریکا بە رۆژنامەی “یسرائیل هایۆم”یان راگەیاندووە، دەزگای “مۆساد” زانیاری هەواڵگری وردی داوەتە دەزگای هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا (CIA) سەبارەت بە نیازی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی ترەمپ و بەرپرسانی باڵای ئیدارەکەی.
ئەوەش دوا ی داواکارییەکی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا لە مۆساد هاتووە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم زانیارییانە.
لەبەر رۆشنایی ئەم هەڕەشانەدا، بەرپرسانی باڵای ئەمریکا بۆ شوێنی پارێزراو گواستراونەتەوە، هەروەها دەرکەوتنی گشتیی دۆناڵد ترەمپ کەم کراوەتەوە و رێوشوێنی پاراستنی تایبەت گیراوەتەبەر.




