
بانکی ناوەندی عێراق بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆلارەوە دا
باسک نێت
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، لیژنەی دارایی پەرلەمانی ئاگادار کردووەتەوە کە نرخی دۆلار لە 1500 دیناردا جێگیرە و بەهیچ شێوەیەک گۆڕانکاریی تێدا ناکرێت.
هۆکاری جێگیریی نرخەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەر دەستکارییەک لە نرخی دۆلاردا، دەبێتە هۆی گۆڕینی تەواوی خشتە و بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی، چونکە پرۆژەیاساکە بەتەواوی لەسەر بنەمای 1500 دینار بۆ هەر دۆلارێک داڕێژراوە.
بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی عێراق میوانداریی هەریەک لە وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بکات بۆ تاوتوێکردنی دەرەنجامەکانی گۆڕینی نرخی دۆلار و ڕەشنووسی بودجە، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونیانەوە سەرۆکایەتیی پەرلەمان دانیشتنەکەی هەڵوەشاندەوە و تەنها بە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی کۆتایی پێهێندرا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




