
دابینکردنی شایستە داراییەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە بودجەی 2027 مسۆگەر دەکرێت
باسک نێت
عەبدوڵا حاجی مەحموود لەگەڵ فالح ساري وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە بۆ مسۆگەرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی) لە ڕەشنووسی بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2027.
لە کۆبوونەوەکەدا جەختکرایەوە لەسەر جێگیرکردنی ماف و شایستە داراییەکانی ئەم توێژە ستەمدیدەیە بە شێوازێکی دادپەروەرانە لە بودجەی داهاتوودا.
هەروەها بەدواداچوونی فەرمی کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




