
لەکەرکوک فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 31 فەرمانبەر دەرچوو
باسک نێت – کەرکوک
دەستەی دەستپاکی بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی گەندەڵی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 31 فەرمانبەری کۆمپانیای ( مابین نهرین ) لەکەرکوک دەرچووە کە سەر بە وەزارەتی کشتووکاڵە.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە لەنێو دەستگیرکراوەکانی بەڕێوەبەرانی پێشوو هەیە لەگەڵ فەرمانبەرانی بانکی کشتووکاڵ، بەناوی سێ جوتیارەوە پارەی گەنمیان خەرچکردووە لەکاتێکدا یەکێکیان مردووەو دووانەکەی دیکەش لەپلانی کشتووکاڵیدا نین.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




