
میلیشیاكانی عێراق لە شاری بەسرە وێنەی عەلی زەیدی و ئاڵای ئەمریكاو ئیسرائیل دەسوتێنن
باسک نێت
میلیشیاكانی عێراق لە كاردانەوەی دەستگیركردنی ژمارەیەكی چەكداری حەشدی شەعبی، بە تۆمەتی سوكایەتیكردن بە ئاڵای ئەمریكا، شەوی رابردوو لە شاری بەسرە وێنەی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئاڵای ئەمریكاو ئیسرائیلیان سوتاند.
بە گوێرەی میدیاكانی عێراق، تا ئێستا هێزە ئەمنیەكان 10 چەكداری حەشدی شەعبیان بە تۆمەتی سوكایەتیكردن بە ئاڵای ئەمریكا دەستگیركردووە، ئەوەش دوای ئەوەی لە “رۆژی سەروەری” لە 30ی ئەیلولی رابردوو لە میانی رێورەسمی ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لە هەندێك لە شەقامەكان ئاڵای ئەمریكاو ئیسرائیل دانراو چەكدارانی حەشدی شەعبی بە ئۆتۆمبیل بەسەریدا رۆیشتن، ئەوەش كاردانەوەی لە هەندێك لە ناوەندەكانی ئەمریكا لێكەوتەوەو حكومەتی عێراقی دووچاری جۆرێك لە شەرمەزاری كردو ناچاربوو رێوشوێن دژی بكەرانی بگرێتەبەر.




