
محەمەد باقر قالیباف:
گەرووی هورمز ناكرێتەوە تا حەوت مەرجەكەمان جێبەجێ نەكرێت
باسک نێت
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، هەڵوێستی ئێمە روونە؛ گەرووی هورمز ناکرێتەوە تا حەوت مەرجەکەمان بە پێی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن جێبەجێ نەکرێن، ئاماژە بەوەش دەكات، دەبێت واشنتۆن بزانێت کە سەردەمی كات كوشتن و سەپاندنی داواکاری تاکلایەنە کۆتایی هاتووە.
قالیباف لەمیانی وتەیەكدا كە ئاژانسی “فارس” بڵاویكردووەتەوە، رایدەگەیەنێت، نائومێدی و هەستکردن بە بێدەسەڵاتی تەنیا لە زایۆنیەکاندا كورت نەبووەتەوە؛ ئەمریکییەکانیش لە بەرامبەر خۆڕاگری و بەرخۆدانی گەلی ئێران بێهیوا بوون.
دەشڵێت، هەرچەندە ئەمریکییەکان بە ئاشکرا بانگەشەی پێچەوانە دەکەن، بەڵام لەم دواییانەدا لە ڕێگەی ناوەندەکانەوە پێشنیازیان خستووە ڕوو، بەڵام دەبێ لەوە تێبگەن کە کات كوشتن و دیکتاتۆری داخوازییە تاکلایەنەکان تێپەڕیوەو هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران روون و دیاریكراوە، گەرووی هورمز ناکرێتەوە تا ئەو حەوت مەرجەی ئێمە لەسەر بنەمای یاداشتنامەی ئیسلام ئاباد جێبەجێ نەکرێت.




