
بارێكی دۆلاری كاش له ئه‌مریكاوه گه‌یشته عێراق
باسک نێت
حه‌یده‌ر عه‌بودی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق به ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی عێراقی راگه‌یاند، بارێكی نوێی دۆلاری كاش گه‌یشتووه‌ته عێراق.
به‌قسه‌ی وته‌بێژه‌كه، باری دۆلاره‌كه دوێنێ گه‌یشتووه‌و، له‌چوارچێوه‌ی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی عێراقه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی عێراق بۆ دراوی كاشی بیانی.
تاوه‌كو به‌ر له رۆژی 30 ئه‌یلول كه واده‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بوو به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له بازاڕی ره‌شی عێراقدا مه‌ترسی ئه‌وه هه‌بوو چیتر ئه‌مریكا پاره‌ی دۆلاری داهاتی نه‌وتی عێراق به‌شێوه‌ی كاش ره‌وانه‌ی به‌غداد نه‌كات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی ئاڵوگۆڕی دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار هه‌بوو له‌م بازاڕانه‌دا.
به‌ڵام دوای سه‌ردانی عه‌لی زه‌یدی بۆ واشنتۆن و رێككه‌وتن له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی چه‌كداماڵینی گروپه چه‌كداره‌كان، مه‌ترسییه‌كان له‌باره‌ی دابینكردنی كاشی دۆلار له لایه‌ن ئه‌مریكاوه تاڕاده‌یه‌ك كه‌مبوونه‌ته‌وه.




