
ئەمڕۆ لیژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوی شەهیدكردنی دوو گەنجەكەی پردێ راپۆرتەكەی پێشكەش بە زەیدی دەكات
باسک نێت_کەرکوک
ئەو لیژنەیەی بۆ لێكۆڵینەوە لە شەهیدكردنی دوو گەنجە كوردەكەی ناحیەی پردێ پێكهێنرابوو، ئەمڕۆ راپۆرتەكەی لەبارەی وردەكاری روودوەكە پێشكەش بە عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات.
لیوا مەعن بەدای، فەرماندی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركوك رایگەیاند، لە راپۆرتەكەدا تەواوی راستییەكان خراوەتەڕوو و ئۆپراسیۆنەكەی دژە تیرۆری عێراق بەبێ ئاگاداری هێزە ئەمنیەكانی كەركوك و دەزگا فەرمییەكان ئەنجامدراوە.
پێشتریش رێبوار تەها جێگری پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییان پێوەكردوون و قوربانییەكان و هەموو ئەوانەی لە هێرشەكەدا زیانیان پێگەیشتووە قەربوو دەكرێنەوە، وتیشی، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ راسپێردراوە بۆ دەستنیشانكردنی زیانەكان.
جەختیشكرد، تەواوی راسپاردەكان رادەستی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكرێت و بەڵێنیان وەرگرتووە ئەوانەی كەمتەرخەمبوون دەدرێنە دادگا.




