
پنتاگۆن:
ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی كۆتاییان بە ئەركە سەربازییەكانیان لە عێراق هێنا
باسک نێت
وەزارەتی جەنگی ئەمریكا “پنتاگۆن” لە راگەیەندراوێكدا:
ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە فەرمی کۆتاییان بە ئەركەكانیان لە عێراق هێنا.
بەردەوام دەبین لە پێشکەشکردنی راهێنانی ئامانجدار و پاڵپشتی هەواڵگری بۆ هاوبەشە عێراقییەکانمان.
کشانەوەی رێكخراوی هێز و کەرەستەی هاوپەیمانان لە بنکەی ئاسمانی هەولێر کۆتاییهاتنی ئەرکە سەربازییەکەیە.
چاوەڕوان دەکرێت هێزە ئەمنییەکانی عێراق سەرکردایەتی هەوڵە بەردەوامەکان بکەن بۆ ئاسایشی وڵات و سەرکوتکردنی پاشماوەکانی دەوڵەتی ئیسلامی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




