
100 هەزار خێزان لە هەرێمی کوردستان لە خوار هێڵی هەژارییەوەن
باسک نێت
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێم بۆ ڕووداو
“لە ساڵی 2013ـەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە تۆمارکردنی کەمئەندامان راگیراوەو ئێستا نزیکەی 30 هەزار کەمئەندام تۆمار نەکراون.
ناوی زیاتر لە 13 هەزار کەمئەنداممان بە بەڵگەنامەکانیانەوە ئاراستەی بەغدا کردووە بۆ ئەوەی مووچەیان بۆ ببڕدرێتەوە.”
“زیاتر لە 100 هەزار خێزان لە هەرێمی کوردستان لە خوار هێڵی هەژارییەوەن،” و داوامان کردووە 100 هەزار خێزانی هەژار لە بودجەی گشتیی عێراقدا تۆمار بکرێن.
“هەر کاتێک بەغدا رەزامەندی بدات فۆرمی تۆمارکردنی خێزانە هەژارەکان بڵاودەکەینەوە،”
“دوو مانگە داوای کاتی چاوپێکەوتنمان لە بەغدا کردووە و تاوەکو ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




