
هاكان فیدان:
لە کاتێکدا جەخت لە گرنگی پاراستنی ناسنامەی کورد دەكەینەوە؛ هاوکات گرنگە رێز لە یەکپارچەیی خاکی سوریا بگیرێت
باسک نێت
هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا، لەبارەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، ئەگەر بابەتەکە وەک ئەوە بێت کە راگەیەندراوە، بێگومان پێشهاتێکی ئەرێنییە، تەواوکەری ئەو هەنگاوانەیە کە ئێستا بەنیازی ئەنجامدانین.
هاكان فیدان، لە لێدوانێكدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لە کاتێکدا جەخت لە گرنگی پاراستنی ناسنامەی کورد و نكوڵی لێنەكردنی دەكەینەوە، هاوکات گرنگە رێز لە یەکپارچەیی خاکی سوریا بگیرێت و پێشێل نەکرێت.
وتیشی، بوونی یەپەگە لە ناوچەکەدا بۆ ماوەیەكی درێژ رێزگرتن لە سەروەری و یەكپارچەیی خاكی سوریا هاوشێوەی پاراستنی ناسنامەی كورد گرنگە دژی تورکیا بووە نەک تەنها دژی سوریا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




