ڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

 لە دۆسیەی جومەیلیدا دەست بەسەر زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلارو 200 ملیۆن دینارو 60 کیلۆ زێڕ و 7 ئۆتۆمبێلدا گیراوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری:
لە دۆسیەی جومەیلیدا دەست بەسەر زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلارو 200 ملیۆن دینارو 60 کیلۆ زێڕ و 7 ئۆتۆمبێلدا گیراوە
باسک نێت
دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی ناوەندیی روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، ئه‌مڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان

دەست بەسەر 20 ملیۆن و 340 هەزار دۆلار و 200 ملیۆن دیناردا گیراوە، جگە لە وەرگرتنەوەی 60 کیلۆگرام زێڕ و دەستبەسەرداگرتنی 7 ئۆتۆمبێل، لە دۆسیەی تۆمەتباری دەستبەسەرکراو (عەدنان جومەیلی) و لایەنە تێوەگلاوەکانی تر لەگەڵیدا.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، رێکارەکانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی داهاتە داراییەکانی دەستکەوتوو لە بەهەدەردانی پڕۆژە جێبەجێکراوەکانی لەلایەن تۆمەتبار و لایەنە تێوەگلاوەکانی ترەوە، بووەتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی ئەم بڕە پاره و زێڕ و ئۆتۆمبێلانەی ئاماژەیان پێکراوە، جەختیشی کردەوە لە بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان و بەدواداچوون بۆ تێوەگلاوانی تر تاوەکو تەواوکردنی رێکارە یاساییەكان بەرامبەریان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close