ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامینوسەران

پێشنیارەکەی پیاوی فیکرو سیاسەت بۆ دەوڵەتی مەدەنی چارەسەرەکەیە

پێشنیارەکەی پیاوی فیکرو سیاسەت بۆ
دەوڵەتی مەدەنی چارەسەرەکەیە

ن. شۆڕش کەمال✍️باسک نێت

دەوڵەتی مەدەنی، لەم دۆخە چەقبەستوویەی ئێستادا چارەسەری زۆرینەی کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە؛ بە عێراقیشەوە، جگە لەوەی کلیلی چارەسەری پێکەوەژیانە مافی هاوڵاتی بوونیش دەپارێزێ بۆ هەموو پێکهاتەکان و تەواوی کێشە دەستوریەکانیش چارەسەر دەکات کە کۆمەڵێک قەیرانی لەدوای یەک بە هۆی گەندەڵی و قۆرخکاری لەدەستەڵات و هەژموونی تائیفی دروست بوون.

لێرە مامۆستا عیرفان بە حیکمەتەوە دەستنیشانی پڕۆسەیەیەک دەکات بۆ ئاشتی و ئاسایشی نیشتیمانی کە زامنی مافەکانی گەلی کورد لە سوریا بکات ئەو وەک کوردێک زۆرباش لە مەترسیەکان تێدەگات و دەیەوێت لە خەمی ڕاستەقینەی دابێت.

ئەم پێشنیارە بۆ هەموو پارچەکانی تری کوردستانیش گونجاوە هەڵبەتە بە پێوەرو واقیعبینی و ڕەچاوکردنی دۆخەکە.

دەوڵەتی مەدەنی زامنی مافی تەواوی پێکهاتەکانی دەکات و هەژموونی کەمینەو زۆرینە بنبڕدەکات بەپێچەوانەی دیموکراسی و بڕیاری زۆرینەو داسەپاو هەموویان بە کۆمەڵێک دەستورو پرەنسیپی یاسایی و ئەخلاقی دەبەستێتەوە؛ دەتوانێت دەوڵەتێکی پڕاوپڕ لە دادگەری دروستبکات کە مافی پێکهاتە نەتەوەیی و تائیفیەکان بەبێ جیاوازی لەچواچێوەی دەوڵەتدا ڕێکبخات.
ئەم جۆرە دەوڵەتە هیچ ناتەبایی و کێشەیەکی لەگەڵ یاسای گشتی و عورفی و ئیسلامییەکانیش ناێت بەڵکو کرۆک و هەوێنی پێکەوە ژیانیشە.

پێشنیارەکەی مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لە بۆدکاستی (اکتشیف ) بۆ ئەحمەد شەرع؛

بەمەبەستی بەڕێوەبردنی سوریایەکی نوێ و مۆدێرنە حیکمەت و دونیابینی مامۆستا نیشان دەدات، جگەلەوەی ئەو کەسێکی تەواو قاڵە لەسیاسەت لەهەمانکاتدا بیرمەندێکی شارەزاشە لە ناسینی هزرگەلی جیهانی، هەر ئەمەش وایکردووە ئەو هەمیشە جیاواز بیربکاتەوەو تێفکرینی جیاواز بێت لە هەموو ڕوداو و پێشهاتەکاندا.

گەرچی دەوڵەتی مەدەنی ئەزموون و ڕاگەیاندنی مێژوویی خۆی هەیە لە دەوڵەتداری مەدینەی پێغەمبەری ئیسلامەوە (د.خ) پراکتیک کراوە تا مێژووی خولەفاو دواتر میرنشینە ئیسلامیەکان بەپێی حاڵو واقیعی ژیانی سەردەمیانە لە ئێستاشدا زۆرینەی دەوڵەتانی ناوچەکە دەستورو کلتوریان ئییسلامە ئەم پێکەوەژیان و قبوڵکردنەش بە میرات لەو کلتورەوە ماوەوتەوە بۆ خەڵکەکەی هەربۆیە حاڵەتێکی ئاساییە گەر ڕوبدات و دەتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close