
رێککەوتنی ئێران و عومان لەسەر گەرووی هورمز
باسک نێت
رێکارێکی نوێی کەشتیوانی: ئێران و عومان لەسەر داڕشتنی میکانیزمێکی نوێ بۆ هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز لەسەر بنەمای پێشنیارەکانی ئێران گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
قۆناخی یەکەم (کاتی): چوونەژوورەوەی کەشتییەکان لە رێڕەوی باکوور (لای کەناراوەکانی ئێران) دەبێت و چوونەدەرەوەش لە رێڕەوی باشوور (لای کەناراوەکانی عومان) ئەنجام دەدرێت.
قۆناخی دووەم (کۆتایی): هەردوو رێڕەوی باکوور و باشوور دادەخرێن و تەواوی هاتوچۆی کەشتییەکان تەنیا لە رێڕەوی ناوەڕاستەوە دەبێت.
بەڕێوەبردنی هاوبەش: لە رێڕەوی ناوەڕاستدا، چوونەژوورەوەی کەشتییەکان لەژێر بەڕێوەبردنی ئێراندا دەبێت و چوونەدەرەوەشیان بە چاودێری و بەڕێوەبردنی هاوبەشی ئێران و عومان دەبێت.
رسووماتی دەریایی: وەرگرتنی پارە لە کەشتییەکان بە پێی بەهای بارەکانیان نابێت، بەڵکوو لە بەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی وەک بیمە، دابینکردنی سووتەمەنی و رسووماتی پاراستنی ژینگە دەبێت.




