هەواڵ

ئەردۆغان: لەڕووی توانای بەرهەمهێنان وهەناردەکردنەوە چووینەتە ڕیزی ١٠وڵاتی یه‌كه‌می جیهان

سەرکۆمار ئەردۆغان، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئەتڵەنتیكی باکوور کە لە چوارچێوەی ٣٦هەمین لووتکەی سەرۆک دەوڵەت و حکوومەتەکانی ناتۆدا بەڕێوەچوو، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد

باسک نێت

بێگومان سەرکەوتنی سەرەکی وڵاتەکەمان لەو پێشکەوتنەدایە کەلە پیشەسازیی بەرگرییدا بەدیهاتووە.لەڕووی توانای بەرهەمهێنان وهەناردەکردنەوە چووینەتە ڕیزی ١٠وڵاتی یه‌كه‌می جیهان

 وەک تورکیا پێش ساڵی ٢٠٣٠ ڕێوشوێنەکانمان گرتووەتەبەر بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی خەرجییەکانی بەرگرییمان بۆ سەدا ٣،٥

وەک وڵاتی خاوەن گەورەترین سوپای وشکانیی لە ئەورووپا، هەوڵده‌ده‌ین تواناکانمان لەو قۆناغانەی پێویست دەکات بخەینە خزمەتی هاوپەیمانییەکەوە

(گەیشتن بە ئامانجی ناتۆ ٣،٠) پێویستە ئەو کۆتوبەندانەی لە نێوان هاوپەیماناندا لە بواری هارکاریی بەرگرییدا هەن، بەتایبەت لە پیشەسازی بەرگرییدا هەڵبگیرێن

کاتێک مۆدێلێکی هاریکاریی کە ژیری و لۆژیک تیایدا باڵاده‌سته‌ به‌رده‌سته‌، پەراوێزخستنی ئەو هاوپەیمانانەی ئەندامی یەکێتیەکەنین، دەبێتەهۆی دابەشبوونێکی دەستکرد لە ئەورووپادا

وەک هاوپەیمانێک کە سه‌ركه‌وتووانه‌ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار بەکاردەهێنێت هیوادارین ناوه‌ندی بەرەنگاربونەوەی سیستمە بێسەرنشینەکان لە ناتۆ پەسەند بکرێت

(هەڵگرتنی کۆتوبەندەکان) بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە جەختکردنەوە لەسەر ئەم پەیامە لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتەوە ده‌كه‌م كه‌ لە کۆڕبەندی پیشەسازی بەرگرییدا دایان

سەرەڕای هەوڵە تێکدەرانەکان به‌رامبه‌ر چارەسەر كردنی قەیرانی ئێران، پێزانینم هەیە بۆ ئەو هەڵوێستە پێداگرانه‌یه‌ی دۆستی هێژام بەڕێز ترەمپ پشتیوانی لێ دەکات

لە کاتێکدا پشتیوانی لە ئۆکراینا دەکەین، سوود لە کەناڵەکانی پەیوەندیکردنمان وەردەگرین بەجۆرێک کە ڕووسیاش ئاڕاستەی ئاشتیی بکات

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close