
دەرماڵەی مەترسیی بۆ مامۆستایانی کۆلێژی ئەندازیاری خەرج دەکرێت
باسک نێت
بەپێی نووسراوێکی فەرمیی وەزارەتی خوێندنی باڵا کە بە ژمارە (10909) لە ڕۆژی 2-7-2026 دەرچووە و گشتاندنی بۆ کراوە، لەسەر داواکاریی ڕاگری کۆلێژەکانی ئەندازیاری لە زانکۆکانی هەرێم، ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی دەرماڵەی مەترسی بۆ مامۆستایانی کۆلێژی ئەندازیاری لە پشووەکانی مانگی تەممووز و ئابدا.
بەو مەرجەی ئەرکی سەرپەرشتیکردنیان پێ سپێردرابێت.
بە شێوەیەکی ئاسایی و بەپێی یاسا، ئەو مامۆستایانەی زانکۆ کە هەڵگری نازناوی زانستین، ساڵانە لە 1ـی تەممووز تاوەکو 31ـی ئاب لە پشووی فەرمیدان، لەم ماوەیەشدا چەند دەرماڵەیەکیان وەک (هاندان، جوگرافی و مەترسی) لێ دەبڕدرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




