ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

بەپەلە: زەیدی داوای بازرگانە گەورەکان و بەرپرسانی پێشوی عێراق لە ئوردن دەکات

سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار و نزیک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران لە لێواری دەرکردنی بڕیار و نووسراوێکی فەرمیدایە بۆ دەسەڵاتدارانی وڵاتی ئوردن، بە مەبەستی ڕادەستکردنەوەی ژمارەیەک بازرگان و بەرپرسی پێشووی عێراق کە تێوەگلاون لە دۆسیەکانی گەورەی گەندەڵیدا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “خەبەرنی” (خبرني) ئوردنی، کە لە سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرۆکوەزیرانی عێراقه‌وه‌ وەریگرتووە، ئەم داواکارییە فەرمییە کۆمەڵێک بازرگانی نیشتەجێی ئوردن دەگرێتەوە کە لە بوارە وەک “بازرگانی ئۆتۆمبێل، کارگەی چپس و نەخۆشخانە تایبەتەکاندا” کار دەکەن.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوە سیاسییە، ئامانجی سەرەکی ئەم هەنگاوەی بەغداد، گەڕاندنەوەی دەیان ملیۆن دۆلاری براو و بڕێکی زۆر و دیارینەکراو لە “زێڕ”ە، کە لەلایەن ئەو تۆمەتبارانەوە لە عێراقەوە گوازراونەتەوە. هاوکات عێراق بە فەرمی داوا لە عەممان دەکات کە دەستبەسەر سەرجەم سەروەت، سامان و ئەسڵە داراییەکانی ئەو کەسانەدا بگرێت کە لە ناو خاکی ئوردندان.

ئەم جموجۆڵە دیپلۆماسی و یاساییە دوای ئەوە دێت کە سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردەوە کە هەڵمەتی ئێستا تەنها “قۆناغی یەکەم”ی پڕۆسەیەکی گشتگیرە بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی دارایی گشتی. زەیدی ئاماژەی بەوەش کردووە کە حکومەتەکەی هیچ کەمتەرخەمییەک لە وەرگرتنەوەی مافی هاووڵاتیان و بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتدا ناکات و لێپێچینەوەکان هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە سامانی نیشتمانییان بەهەدەر داوە.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close