
داوای بڕینی مووچەی بەرپرسە دەستگیرکراوەکان دەکرێت
باسک نێت
روانگەی ئیکۆ عێراق:
یاسا کارپێکراوەکانی ئێستا رێگە دەدەن بەرپرسان و پەرلەمانتاران بەردەوام بن لە وەرگرتنی مووچە و دەرماڵەی دارایی، تا ئەو کاتەی حوکمی کۆتایی دادگایان بەسەردا دەسەپێت یان بە فەرمی لە پۆستەکانیان لادەبرێن، ئەمەش تەنانەت لە کاتی دەستبەسەرکردن و لێکۆڵینەوەشدا بەردەوام دەبێت
بەردەوامیی پێدانی مووچە بە تۆمەتبارانی گەندەڵی، پرسیار لەسەر دادپەروەری لە بەڕێوەبردنی سامانی گشتیدا دروست دەکات.
داوا دەکەین چاکسازی لە یاسا دارایی و کارگێڕییەکاندا بکرێت بۆ ئەوەی مووچەی هەر بەرپرسێک لە خولەکی دەستگیرکردنیەوە بە تۆمەتی دارایی، بلۆک بکرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




