
هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی گەندەڵی و گێڕانەوەی سامانی گشتی بەردەوامە و تەنیا لە 24 کاتژمێری یەکەمدا، دەیان کەسایەتی سیاسی و کارگێڕی کەوتوونەتە دەست هێزە ئەمنییەکان.
بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی، ئاماری دەستگیرکراوان گەیشتووەتە 67 کەس، کە بریتین لە پەرلەمانتاران و سیاسییەکان، فەرمانبەرانی پلەباڵا، خاوەن کۆمپانیا و وەبەرهێنەران. ئەم کەسانە بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی، بەهەدەردانی سامانی گشتی، دەوڵەمەندبوونی نایاسایی و سپیکردنەوەی پارە دەستگیرکراون.
سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، ئەمە تەنیا سەرەتایە. لە ماوەی 72 کاتژمێری داهاتوودا، پلان دانراوە 200 کەسایەتی دیکەی حکومی و حزبی دەستگیربکرێن.
ئەم هەڵمەتە بەشێکە لە ستراتیژییەکی 6 مانگی بۆ پاککردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت و گێڕانەوەی پارە دزراوەکان.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




