جیهانهەواڵ

په‌یوه‌ندی تەلەفۆنی وەزیری دەرەوەی توركیا فیدان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران عێراقچی

وەزیری دەرەوەی توركیا، هاکان فیدان پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عێراقچی ئەنجام دا.

باسک نێت

بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەوەی توركیاوه‌ دەستکەوتووه‌، لە پەیوەندیە تەلەفۆنییەکەدا وەزیری دەرەوەی ئێران عێراقچی سوپاسی تورکیای کرد بۆ هاوکاری و بەشدارییەکانی لە پرۆسەی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێراندا.

وەزیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا فیدان، خۆشحاڵیی خۆی بەو لێکتێگەیشتنە دەربڕی کە بەدیهاتووە و، هیوای خواست گفتوگۆ تەواوکارییەکانی سەبارەت بە پرۆسەکە ئەنجامێکی ئەرێنییان لێبکەوێتەوە.

هاوكات فیدان جەختی لەسەر پێویستی وریایی كرده‌وه‌ بەرامبەر بەو هاندانانەی ئامانجیان تێکدانی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌یه‌ و، ڕایگەیاند تورکیا پێداگرانه‌ بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکانی بۆ بەهێزکردنی ئاشتیی، ئارامیی و سەقامگیریی لە ناوچەکەدا

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close