ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیڕاپۆرتكاروانی شەهیدانهەواڵ

ڕابەری گشتی لە هەڵەبجەی پایتەختی ئاشتی، یادی شکۆداری ڕاگەیاندن و جیهادی بزووتنەوەی ئیسلامی بەرز ڕاگرت

ڕابەری گشتی لە هەڵەبجەی پایتەختی ئاشتی، یادی شکۆداری ڕاگەیاندن و جیهادی بزووتنەوەی ئیسلامی بەرز ڕاگرت

هەڵەبجە | ١٣ی ئایاری ٢٠٢٦ لە مەراسیمێکی شایستەدا کە ئاوێتەی شکۆ و مێژوویەکی پڕ لە قوربانیدان بوو، بەڕێز مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتیی
بزووتنەوەی ئیسلامی، لە پارێزگای هەڵەبجە بەشداریی لە ساڵیادی (ڕاگەیاندن،
هیجرەت و جیهاد)ی بزووتنەوەی ئیسلامیدا کرد.

جەنابی ڕابەری گشتی لە گوتارێکی ستراتیژی و مێژووییدا، تیشکی خستە سەر وێستگە زێڕینەکانی تێکۆشانی بزووتنەوە و ڕۆڵی کارای زانا و پیاوە مەزنەکانی
دەڤەرەکەی لە چەسپاندنی ناسنامەی ئیسلامی و نەتەوەییدا بەرز نرخاند.

ڕابەری گشتی بە وردی باسی لە گرنگیی بڕیاری “هیجرەت” و ڕاگەیاندنی “جیهاد”
کرد وەک وەرچەرخانێکی مێژوویی لە دژی ستەمکاریی ڕژێمی بەعسی عەفلەقی، کە بووە هەوێنی ڕاپەڕین و پاراستنی کەرامەتی گەلی کورد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close