
دانوستانی ئەمریکا و ئێران لە پاکستان دەست پێدەکاتەوە
باسک نێت
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ:
پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا دانوستان و گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان دەست پێ بکەنەوە.
هەردوولا لەڕێگەی ناوەندگیرەکانەوە کار لەسەر ڕەشنووسی تێگەیشتنێکی ١٤ خاڵی دەکەن کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە گرژییە سەربازییەکان.
گفتوگۆکان پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، ئاسایشی گەرووی هورمز و دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ ڕاگرتنی شەڕ لەخۆ دەگرێت.
هێشتا کێشەی سزاکان و گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو وەک خاڵی ناكۆك لەنێوان هەردوولادا ماونەتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




