
هەفتەی داهاتوو ناوی ئەندامانی کابینەی حکومەت دەخرێتەڕوو بۆ دەنگدان لەسەری لە پەرلەمان
باسک نێت
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پەرلەمان بەرنامەی حکومەت لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو وەردەگرێت.
حەلبوسی، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا وتیشى، بەرنامەکە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و لەلایەن لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و بەرنامەی حکومەتەوە دیراسەی لەسەر دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، هەفتەی داهاتوو ناوی ئەندامانی کابینەی حکوومەت دەخرێتەڕوو بۆ دەنگدان لەسەری لەلایەن پەرلەمانەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




