
توركیا بەفەرمی پێشوازی لە دەستبەکاربوونی پارێزگارە توركمانهكهى كهركوك دەکات
باسک نێت
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا پێشوازیی لەدەستبەکاربونی محەمەد سەمعان ئاغائۆغڵو وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک دهكات، ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو بەفەرمی بڕوانامەی دەستبەکاربونی لەسەرۆکایەتی کۆماری عێراقهوه وەرگرت.
تورکیا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم هەنگاوە گوزارشت لەنوێنەرایەتییەکی دادپەروەرانە دەکاتو دەبێتە هۆی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی لەناوچەکەدا.
لەبەشێکی دیكهى ڕاپۆرتەکەدا هاتوە، “تورکیا ئەم دەستبەکاربونە وەک دانپێدانانێکی مێژویی بەمافە ڕەواکانی تورکمانەکان دەبینێت، کە وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەنو دانەبڕاو لەعێراقو کەرکوکن”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




