جیهانهەواڵ

لە ئەمریکاوە زەنگی ئاگادارکردنەوە بەپەلە بۆ ترامپ لێدەدرێت

شیکەرەوەیەکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ترامپ ناتوانێ وڵاتان داگیر بکات و سەروەتیان بدزێ، هەرچی بکەین بەسەرمان دێتەوە

ئەمڕۆ ۷ـی نیسانی ۲۰۲٦، تەکەر کارڵسن ڕۆژنامەنووس و شیکەرەوەی سیاسیی بەناوبانگی ئەمریکا لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، “ترامپ ناتوانێ وڵاتان داگیر بکات و سەروەتیان بدزێ”. باسی لەوەکرد ، “بەرپرسانی ئەمریکا دەبێ فەرمانی ترەمپ ڕەتبکەنەوە ئەگەر فەرمانی کرد بە هێرشی گەورە بۆ سەر خەڵکی مەدەنی ئێران!”.

ڕاشیگەیاند، “ئەگەر قانونی تازەت بەناوی دەتوانم بیبەم، چونکە دامەوێ دەرکردووە، ئەوە مێزەکان هەڵدەگەڕێنەوە و شتەکان پێچەوانە دەبنەوە!”.

ئەو شیکەرەوە ئەمریکیە سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا، “هەرچی بکەین بەسەرمان دێتەوە! “.

هێمای بۆ ئەوەکرد، “ئەوەی ئێمە دەیبینین ئەوەیە هێزی ئاسایی کۆنڤەنسۆڵ بە تەواوی بەکارهاتووە، چی ماوە؟ چەکی ئەتۆمی! “.

ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەمە شێتانەیە ئێمە بە ئاڕاستەی قەیرانێکی ئابوری گەورە و برسێتی جیهانی دەچین، ئەمە ترساندن نییە، ئەمە حسابە ڕیازییەکانە

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close