
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تروس سۆشیاڵ) ڕایگەیاند، کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریکا و ئێران گفتوگۆی “باش و ئەرێنییان” هەبووە، دەشڵێت، هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران بۆ ماوەی 5 ڕۆژ ڕادەگرین.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە، کە لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانە و وەک نیشاندانێکی نیازپاکی، بڕیاریداوە هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی ناوخۆی ئێران بۆ ماوەی 5 ڕۆژ ڕابگرێت.
شارەزایان پێیان وایە ئەم پێنج ڕۆژە دەبێتە دەرفەتێکی زێڕین بۆ دیپلۆماسییەت تاوەکو ڕێگری لە تەقینەوەی تەواوەتی دۆخەکە بکەن، بەتایبەت دوای ئەو زنجیرە هێرشە چڕانەی کرانە سەر سەکۆ مووشەکییەکانی ئێران لە یەزد و ئەسفەهان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




