عێراقهەواڵ

مستەفا کازمی: پێویست بە بەیاننامەو ئیدانە ناکات کێ کردی سزای بدەن

مستەفا کازمی: پێویست بە بەیاننامەو ئیدانە ناکات کێ کردی سزای بدەن

باسک نێت
مستەفا کازمی؛ سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، بەتووندی لەسەر بۆردوومانکردنی دەزگای هەواڵگریی عێراق هاتە وەڵام.

کازمی دەڵێت: پێویستمان بە بەیاننامەو سەرکۆنەکردن نییە، هەنگاوی کردارەکی بنێن.

وتیشی: کێ ئەنجامیدا، ئاشکرایبکەن و سزای بدەن.

دەشڵێت: بەئامانجگرتنی چەندبارەی بارەگا ئەمنییەکان و سەربازییەکان، کە دواهەمیناین دەزگای هەواڵگریی عێراق بوو، پێویستی بەزیاتر لەئیدانەکردن بەقسەو لێدوان هەیە.

داوای هەنگاوی گرنگ و کردارەکی و بڕیاری یەکلاکەرەوە دەکات بۆ چارەسەرکردن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close