عێراقكوردستانهەواڵ

عێراق وەڵامێکی توندی هەرێمی کوردستان دەداتەوە

عێراق وەڵامێکی توندی هەرێمی کوردستان دەداتەوە

باسک نێت

وەزارەتی نەوتی عێراق:

راگەیەنراوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان سیاسیی حزبییە و گوزارشت لە روانگەی یاسایی و پیشەیی ناکات.”

بەهۆی ئەو قەیرانەی لەبەر داخستنی تەنگەی هورمز دروستبووە، دەیانەوێت بە شێوەیەکی کاتی بۆریی کەرکووک – جەیهان بەکاربهێنن بۆ هەناردەکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکووک لە رۆژێکدا، کە ئەگەر نەوتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ زیاد بکرێت، دەگاتە 450 هەزار بەرمیل.

“ئەم بڕە نەوتە بە نرخە بەرزەکەی ئێستای بازاڕ، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کاریگەریی ئەو تەنگژە ئابوورییەی بەهۆی داخستنی تەنگەی هورمزەوە دروستبووە.”

کارکردن لە بۆریی کەرکووک-جەیهان لە قۆناخی کۆتاییدایە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئێستا، داوایان کردووە بۆریی نێوان وێستگەی “سارلوا” لە کەرکووک و وێستگەی “پێشابوور” بە ئاراستەی بەندەری جەیهان بەکاربهێنرێت.

بەپێی رێککەوتنی بۆریی نێوان عێراق و تورکیا، بۆرییەکە “دامەزراوەیەکی فیدراڵییە و لەژێر بەڕێوەبردنی راستەوخۆی حکومەتی ناوەندیدایە.

“داوا لە حکومەتی هەولێر دەکەین لە بڕیاری رێگریکردن لە هەناردەی نەوت پاشگەز ببێتەوە، ئەگەرنا حکومەتی فیدراڵی هەموو رێکارە یاساییەکان دەگرێتە بەر.”

هەولێر پرسی هەناردەی نەوتی بەستووەتەوە بە مووچەی فەرمانبەران و جێبەجێکردنی سیستەمی ئەسیکۆدا و دەڵێت، مووچە کاری وەزارەتی داراییە و سیستەمی ئەسیکۆداش بۆ “بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و رێگریکردنە لە سپیکردنەوەی پارە.”

“هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم پێشێلکردنی دەستوورە، بەتایبەتی مادەکانی 110، 111 و 112ی دەستوور” و داوا لە پەرلەمانی عێراق و نوێنەرانی کوردیش دەکات، دەستوەردان بکەن لەم دۆخەی کە بە “حاڵەتێکی شاز و نادروست” وەسفی کردووە.

دۆخەکە “دەبێتە هۆی تێکدانی متمانە و دروستکردنی فشاری ئابووری لەم کاتە هەستیارەدا.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close