كەش و هەوا
شەپۆلێکی بەهێزی باران بەڕێوەیە

بارانبارین دەستپێدەکات
شارەزایانی بواری کەشناسی رایانگەیاند:باسک نێت
ئەمڕۆ شەممە، 7ـی 2ـی 2026، لە کاتەکانی دواینیوەڕۆوە شەپۆلێکی دیکە لەسەر ناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە و سەرەتاش لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک و هەولێرەوە، پاشان لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا، کاریگەرییەکەی زیاددەکات و بارانێکی بەردەوام و باش سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە کە هەندێکجاریش، ئاستی دابارینەکە دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران، لەگەڵ ئەگەری روودانی هەورەبروسکە.
ئەم قۆناغەیان تاوەکو نیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 8ـی 2ـی 2026، بەردەوامیی دەبێت و پاشان لاواز دەبێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




