نوسەران

هەر بەڕاست، هەندێ لە منەوەرەکانی شار باسی ئێپستین ناکەن.

هەر بەڕاست، هەندێ لە منەوەرەکانی شار باسی ئێپستین ناکەن.!

شۆڕش کەمال ✍️باسک نێت

ئەوەی لە حەیابەرەکەی ئێپستین ڕویدا هەڵماڵینی ڕووی ڕاستەقینەی ڕۆژئاوایە، ئاشکرا بوونی پشتی ڕووداوەکانی ئەم چیهانە وەحشی گەراییەیە، کۆمەڵێک تاوانباری گەورە و سەرمایەداری نەخۆش هەر بۆ خۆشی خۆیان ئەم جیهانە بەڕێوە دەبەن و هەرچی تاوانی قێزەونە ئەنجامی دەدەن بەبێ ئەوەی سڵ لەهیچ شتێک بکەنەوە.

لێرە تاوانبار تەنها جێفری منداڵ دزو تەعداچی بێحەیا و بکوژنییە، ملیاردێرو گەورە سیاسی تریش هەن لە پشتەوە کە جیهان بەڕێوە دەبن، لەسەر بە عەلمانی کردنی حوکم و پڕۆژەی دیموکراسی و فێمێنیزم و هاوڕەگەزبازی ڕەخنەمان لێدەگردن و نەسیحەتمان دەکەن تا دەگاتە بە پامانج گرتنی گۆڕینی پڕۆگرامی پەروەردەو فێرکردن و لادانی وانەکانی ئاین و گۆڕینی ڕۆشنبیری و کلتوری کوردی هێشتاش زیاتریان لێماندەوێ بۆ گۆڕین بەرەو ئەو ئاراستەیەی ئەوان و ڕێکخراوەکانیان پێیان باشە .

بێدەنگی ڕۆشنیران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و منداڵپارێزو ژنان و فێمێنیزمی و ئازادیخوازەکان لە ئێستادا کۆمەڵێک پرسیار لە عەقڵی هەرتاکێکدا دەوروژێنن کە پێویستیان بە وەڵامە چونکە لەهەر شوێنێکی ئەم دونیایە شتێک ڕوبدات ئەوان خێرادەیکەن بە هەڵا کەچی ئێستا زۆر ماتو بێدەنگن.
تۆبڵێی ئەم هەموو ڕۆشنبیرو ڕێکخراوانەی لای خۆشمان تێوەگلابن یان بترسن فایلیان کەشف ببێ.؟ ئێستا دوو ملیۆن و نیو لاپەڕەو بەڵگەنامە ڕەشکراوەتەوەو پڕیەتی لە ئیمێڵ و تەلەفۆن و وێنە و ڤیدیۆ و بەڵگەنامەی جۆراوجۆر و وەسڵ و حساباتی بانکی و حەواڵە. لە داهاتوویەکی نزیکدا زۆر شتی تڕیش ئاشکرا دەبن.! یان تۆبڵێی ئەم ڕێکخراوانە لە بڕینی بودجەکەیان بترسن لە ڕێکخراوی خێرخوایی جێفری ئێپیستن.؟. خۆ ئەگەر واشبێت ئەوا مانگا مردو بڕا دۆ.!

ئێستا ئیتر ڕۆژەکەی بۆ ترامپ و کلینتۆن و ئۆبا ماو بۆشی کوڕو باوک و سیناتۆرەکانی ئەمریکاو شازادەکانی بەریتانیاو کەنداوی عەرەبی و سەرۆکەکانی یەکێتی ئەوروپاو ملیاردێرەکانی جیهان ڕەشە نەخوازەڵا بەناو ئازادیخوازەکانی لای خۆمان.

جا ڕۆژئاواییەکان خۆیان حەیایان نییە تابچێ زۆر کێشەیان نییە، بەڵام لای خۆمان بنەماڵەو حەیاو شەرم و دین و ئەخلاق و کلتوری کوردی هەیە ڕێگە بەبێ حەیایی نادات. خوازیارم ئەمانەی لای خۆمان حەیایان نەچووبێ لە فایلەکانی ئێپیستین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close