جیهانهەواڵ

ترەمپ: چین بە پارەی ئەمریکا توانیویەتی سوپا دابمەزرێنێت

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، چین بەو پارە و داهاتەی لە قازانجی بازرگانی لە ئەمەریکا دەستیکەوتووە، توانیویەتی سوپای وڵاتەکە دابمەزرێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی تشرینی دووەمی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، چین توانی هێزە چەکدارەکانی بە پارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەگەڵ ئێمە دا دروست بکات و توانیویەتی 722 ملیار دۆلار لە ئەمەریکا قازانج بکات، کە دواتر لە پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی بەکاریهێناوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە 30ـی تشرینی یەکەمی 2025، شی جین پینگ سەرۆکی چین و ترەمپ لە بنکەی ئاسمانی جیمهای لە بووسانی باشووری کۆریا کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە، هەردوولا گەیشتنە ڕێککەوتنێکی بازرگانی. بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، ئەمەریکا باجی گومرگی لەسەر کاڵا چینییەکان لە 57% بۆ 47% کەم کردەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close