جیهانهەواڵ

زەهران مەمدانی نەیارە سەرسەختەكەی ترەمپ بە حاكمی نیویۆرك هەڵبژێردرا

زەهران مەمدانی نەیارە سەرسەختەكەی ترەمپ بە حاكمی نیویۆرك هەڵبژێردرا

باسک نێت
زەهران مەمدانی، کاندیدی دیموکراتەکان و نەیاری سەرسەختی دۆناڵد ترەمپ، بە سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرک هەڵبژێردرا.

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان کە لەلایەن دەستەی هەڵبژاردنەکانی شاری نیویۆرکەوە بڵاوکراونەتەوە، مەمدانی تەمەن ٣٤ ساڵ پێش ئەندرۆ کوۆمۆی پارێزگاری پێشوو و کورتیس سلیوای کۆمارییەکان کەوتووە.

بەوەش مەمدانی دەبێتە یەکەم سەرۆکی شارەوانی موسڵمانی گەورەترین شاری ئەمریکا لە یەكی مانگی كانوونی دووەمى ساڵی داهاتوو.
پێشتر ترەمپ، هەڕەشەی بڕینی بودجەی فیدراڵی بۆ شاری نیویۆرک کردبوو ئەگەر مەمدانی لە هەڵبژاردنی سەرۆک شارەوانیدا سەربکەوێت.

هاوكات لە ویلایەتی ڤێرجینیاش، ئەبیگیل سپانبێرگەر، كاندیدی دیموکراتەكان بە ئاسانی پۆستی حاكمی ویلایەتەكەی بەدەستهێنا.
لە ویلایەتی نیوجرسیش، میکی شێریل كانددیدی لە هەڵبژاردنی حاكمی ویلایەتەكەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

بەوەش دیموکراتەکان لە یەکەم هەڵبژاردنی گەورەی ئەمریکادا سێ کێبڕکێی گەورەیان بردەوە، لە دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close