جیهانڕاپۆرتعێراقهەواڵ

واشنتۆن لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا حەوت بۆ هەشت پۆستی باڵا یەكلادەكاتەوە

واشنتۆن لە حكومەتی داهاتووی عێراقدا حەوت بۆ هەشت پۆستی باڵا یەكلادەكاتەوە

باسک نێت
رۆژنامەنوس نەسیر العوام، دەڵێت: واشنتۆن بەرپرسانی عێراق ئاگادار كردووەتەوە دوای هەڵبژاردن نزیكى حەوت بۆ هەشت پۆستى باڵا نەبنەوە لە عێراق.

ئەو رۆژنامەسە كە هاوكات پێشكەشەكارە لە كەناڵی “سامرا‌ء” لەزاری یەكێك لە سەركردە دیارەكانی پرۆسەی سیاسیەوە كە سەربە (هەڵۆكان) وەسفیدەكات، ئاشكرایكردووە:

واشنتۆن هەندێك لە سەركردەكانی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە، ئەوانەی خواستیان هەیە مامەڵەی لەگەڵ بكەن، كورد و سوننەو شیعە، بەوەی نزیك نەبنەوە لە حەوت بۆ هەشت پۆستی گرنگ لە حكومەتی داهاتوودا، تەنها لە نێوان ئەمریكاو عێراق یەكلایی دەكرێنەوەو كەسى تر دەستوەردانی تیادا ناكات، ئەوانیش بريتن لە:

سەرۆكی كۆمار، سەرۆكی حكومەت، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری و نەوت و دارایی و بانكی ناوەندیی.

بەوتەی ئەو رۆژنامەنوسە، ئەمریكا وەك چاودێری پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەڵێت، رێگەنادەم هیچ لایەنێكی دەرەكی دەستوردانی تیادا بكات.

لەزاری ئەو بەرپرسە عێراقیەوە ئەوەشی وتووە: رەنگە بەرەو یەكلاكردنەوەی دۆسییەی بەرپرسە گەندەڵەكانیش هەنگاوبنێنین، واشنتۆن لەڕێی مارك ساڤایاوە، پێیان بڵێت: وەك چۆن ئێوە رێژەی لە (20%) پرۆژەكان بۆخۆتان دەبەن، (20%)ی ئەوەی هەتانە بیبەن و ئەوەی تری رادەست بكەن و بڕۆن بەڕێی خۆتانەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close