
حه‌ماس: ئیسرائیل سیاسه‌تی برسێتی په‌یڕه‌و ده‌كات
باسک نێت
حازم قاسم وته‌بێژی فه‌رمیی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس دوپاتیكرده‌وه كه ئیسرائیلی داگیرکەر سیاسه‌تێكی به ئه‌نقه‌ست پێشێلكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له كه‌رتی غه‌ززه ده‌گرێته‌به‌ر و هه‌مان سیاسه‌تی پێشوی كه برسێتیه په‌یڕه‌و ده‌كات.
حازم قاسم له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، حه‌ماس به ته‌واوی پابه‌ند بوه به ورده‌كارییه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه، به‌تایبه‌تی له قۆناغی یه‌كه‌مدا، به ڕاده‌ستكردنی هه‌مو زیندانییه زیندوه‌كان به یه‌كجار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حه‌ماس ڕۆژانه كارده‌كات بۆ ته‌واوكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی زیندانیانی ئیسرائیل، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگه به‌رچاوانه‌ی كه له ئه‌نجامی وێرانكارییه به‌رفراوانه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه‌دا دروست ده‌بن.
باسی له‌وه‌شكرد، “له سه‌ره‌تای جه‌نگدا، داگیركه‌ران دیله‌كانی ئیسرائیل و ده‌ستگیركراوه‌كانیان و ناوچه نیشته‌جێبونی ده‌وروبه‌ری بۆردومانكرد، ئه‌مه‌ش ئه‌ركه‌كه‌ی هێنده‌ی تر قورس‌تر كرد”.
حازم قاسم ڕونیشیكرده‌وه، نه‌بونی كه‌ره‌سته‌ی قورسی پێویست بۆ لابردنی داروپه‌ردو به‌ربه‌ستێكی گه‌وره‌یه، ڕاستییه‌ك كه به ناوبژیوانانیش گه‌یه‌نراوه.
جه‌ختیشیكرده‌وه، حه‌ماس له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ ناوبژیوانان، له‌نێویاندا لایه‌نی ئه‌مریكی، بۆ تاوتوێكردنی پێشێلكارییه دوباره‌بوه‌كانی ئیسرائیل.
وته‌بێژی حه‌ماس داوای له “هه‌مو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ئاگربه‌سته‌كه بپارێزن فشار بخه‌نه سه‌ر ئیسرائیل بۆ دڵنیابون له پابه‌ندبونی به جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه”.
ئاشكراشیكردوه، ئیسرائیل پرسی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بۆ ڕه‌شبگیری دۆخی سیاسی و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی دوباره برسێتی به‌سه‌ر گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه ده‌قۆزێته‌وه و وه‌ك ئامرازێكی فشار ده‌ستبه‌رداری سیاسه‌تی برسیكردن نه‌بوه.




