ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

تەنها لەماوەی یەک مانگدا نزیکەی 7 هەزار خێزان جیابوونەتەوە

تەنها لەماوەی یەک مانگدا نزیکەی 7 هەزار خێزان جیابوونەتەوە

باسک نێت
ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەئاماری مانگانەی خۆیدا، ژمارەی گرێبەستی هاوسەرگیری و دۆسیەی جیابوونەوەی لەتەواوی عێراق لەماوەی مانگی ئەیلوولدا بڵاوکردەوە.

بەپێی ئاماری مانگانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، تەنها لەمانگی 9ی ئەمساڵدا، 6 هەزارو 719 حاڵەتی جیابوونەوە لەتەواوی عێراق (جگە هەرێمی کوردستان) تۆمارکراون.

بەپێی ئەو ئامارە، لەماوەی ئەو مانگەدا، 30 هەزارو 205 گرێبەستی هاوسەرگیری لەدادگاکانی عێراق تۆمارکراون.

لەپارێزگای کەرکوک لەماوەی مانگی ئەیلولدا، ژمارەی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری گەیشتووەتە هەزارو 652 گرێبەست، لەبەرامبەردا 255 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close