
ئێران: وەڵامێکی تووندمان بۆ سەپاندنەوەی سزاکان دەبێت
باسک نێت
ئێران سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر وڵاتەکەیدا بە “ناڕەوا” دادەنێت و دەڵێت، “وەڵامێکی تووند و گونجاو”ی دەبێت،
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: “کاراکردنەوەی سزا هەڵوەشێنراوەکان نەک تەنیا لە رووی یاساییەوە بێبنەما و نادادپەروەرانەیە، بەڵکو پێویستە هەموو وڵاتان خۆیان لە داننان بەم دۆخە نایاساییەدا بە دوور بگرن.”
کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دژی تاران چوونە بواری جێبەجێ کردنەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




