
“پاڵاوگەی كەركوك دەستیكرد بە بەرهەمهێنانی بەنزینی موحەسەن، توانای رۆژانەی 12 هەزار بەرمیلە”
باسک نێت
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئاژانسی دەنگوباسەكانی عێراق:
پاڵاوگەی كەركوك كە سەربە كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باكورە، دەستیكرد بە بەرهەمهێنانی بەنزینی موحەسەن، ئەمەش دوای ئەوەی بەمدواییە یەكەی هایدرۆجینكردن و (ئایزۆمێكردن) لە پاوگەكەدا كرایەوە.
توانای پاڵاوگەی كەركوك بۆ بەرهەمهێنانی بەنزینی ئۆكتان بەرز دەگاتە 12 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.
ئەم پەرەسەندنە رۆڵی گەورەی دەبێت لە دابینكردنی بەشێكی گرنگی پێداویستی بازاڕی ناوخۆیی و ئاستی پشتبەستن بە هاوردەی ئەم ماددەیە لە بازاڕە جیهانییەكان كەمدەكاتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




