تەندروستیڕاپۆرتكوردستان

لە شەش مانگی ئەم ساڵدا، 516 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک تۆمار کراون

لە شەش مانگی ئەم ساڵدا، 516 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک تۆمار کراون

باسک نێت

لە شەش مانگی ئەم ساڵدا لە دهۆک و سلێمانی 516 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک تۆمارکراون و زۆرترین رێژەی تووشبووانی نەخۆشییەکەش بەگشتی ئەو جۆرەیان بووە.

بەپێی ئامارەکانی هۆبەی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە تەندروستیی دهۆک، ساڵی رابردوو 293 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک تۆمار کراون و لە شەش مانگی ئەم ساڵیش 169 تووشبووی نوێ تۆمار کراون.

لە سلێمانی بەگوێرەی ئامارەکانی یەکەی کۆنتڕۆڵکردنی شێرپەنجە، ساڵی رابردوو 647 تووشبووی شێرپەنجەی مەمک تۆمارکراون، بەڵام لە شەش مانگی ئەم ساڵدا 347 تووشبوو نوێ تۆمارکراون.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close