عێراقكوردستانهەواڵ

تاوەکو ئەم کاتە هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ کۆبوونەوەکە

بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆبونەوەکانی لیژنەی مووچەی ئەنجوامەنی وەزیرانی عێراق بەردەوام بن بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە و هەرناردەکردەنەوەی نەوت بەڵام تاوەکو ئەم کاتە هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ کۆبوونەوەکە. سەرچاوەیەک ئاشکرای کرد، لیژنەکە هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە داوای وردەکارییان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دیکە کردووە.

ئەمەش لەکاتێدایە، سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای کردبوو لە 48 کاتژمێردا وەڵامی بدرێتەوە و راپۆرتی کۆتایی ببرێتەوە ئەنجومەنی وەزیران و کۆبونەوەی نا ئاسایی ئەنجام بدرێت

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close