عێراقكوردستانهەواڵ

“ئومێد هەیە رێككەوتن بكرێت و لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی حكومەتی عێراقدا بخرێتەڕوو

“ئومێد هەیە رێككەوتن بكرێت و لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی حكومەتی عێراقدا بخرێتەڕوو
باسک نێت
رۆژنامەی “الصباح” :
بەغدادو هەولێر بە ئاڕاستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەنگاو دەنێن، لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت ئەو پرسە بخرێتە بەرنامەی کاری کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران.

سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەکان راگەیاندووە: لە رێککەوتنی سەرەتاییدا هاتووە، دەبێت حکومەتی هەرێم رۆژانە (300) هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکومەتی فیدراڵی دەکات لە رێگەی کۆمپانیای نیشتمانی بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، لە بەرامبەردا هەرێم رۆژانە (46) هەزار بەرمیل وەردەگرێت بۆ بەکارهێنان و پاڵاوتنی ناوخۆیی.

سوبحی ئاماژەی بەوەشکردووە: ئومێد هەیە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا رێککەوتنەکە رابگەیەندرێت، بۆ ئەوەی بە فەرمی واژۆبکرێت و لە دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران بخرێتەڕوو، کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close