
مەشعان جبوری: کشانەوەی کورد لە پرۆسەی سیاسی عێراق بوومەلەرزەیە
باسک نێت
مەشعان جبوری، کەسایەتی سیاسی عێراق
کشانەوەی کورد لە پرۆسەی سیاسی عێراق ڕووداوێک نابێت بە ئاسانی تێپەڕ بێت، بەڵکو بومەلەرزەیەکە سەقامگیریی لە عێراق ناهێڵێت.
کورد هاوبەشی سەرەکیی بوون لە ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام، لەگەڵ کردنەوەی دەرگای نێودەوڵەتی بەڕووی ئۆپۆزسیۆن.
کشانەوەیان لە پرۆسەی سیاسی عێراق تەنها ئامادەنەبوون نییە لە پرۆسەکە، بەڵکو ڕووخانی بەشێکی شەرعییەتی نیشتمانییە، زۆر زەحمەتە عێراق بتووانێت بەرپرسیارەتی کاردانەوەکانی ئەو بڕیارەی کورد بگرێتە ئەستۆ.
هیچ جێگرەوەیەک بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ نییە.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




