عێراقكوردستانهەواڵ

لیستی مووچە بە سیستەمی پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت

باسک نێت
لیستی مووچە کە بە سیستەمی پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت، راستەوخۆ دەچێتە ژمێریاری وەزارەتی دارایی عێراق، بەشی سیستەمی پەیڕۆڵ.
واتە لەگەڵ تەواو بوونی سیستەمەکە کە هەموو مانگێک لیستەکە تەواو ئامادە دەبێت وەزارەتی دارایی عێراق زانیاری پێدەگات کە چەند مووچە خۆر داخڵ کراوەو پلەکانیان چەندەو مووچەیان چەندە… هاوکات بڕی خەرجی مووچە بۆ مانگێک چەندە ئەمانە هەموو روون دەبێت لە بەغدا.

بۆیە ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە کە کراوەتە هەواڵی بەپەلە گوایە لیست بە ئەلیکترۆنی ئەمشەو بۆ بەغدا نێردراوە، چونکە لە یەکەم ساتی کارا کردنی سیستەمی پەیڕۆڵ و داخڵ کردنی ناو و زانیاری فەرمانبەر هەموو زانیاریەک دەچێتە دارایی عێراق.

کۆچەر عەلی – ڕۆژنامەنووس ✍️باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close