
هیندستان و پاکستان، پابەندبوونی یەکتریان بە ئاگربەستەوە پشتڕاستکردەوە و ژیانی ئاسایی لە هەرێمی کشمیر دەستی پێکردووەتەوە.
باسک نێت
ئەمڕۆ یەک شەممە، 11-5-2025، هەریەک لە وەزارەتەکانی دەرەوەی هیندستان و پاکستان، دووبارە پابەندبوونی یەکتریان بە ئاگربەستەوە پشتڕاستکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی هیندستان، ڕایگەیاند، کە لە کاتژمێر 11ـی شەوی ڕابردووەوە هەموو هێرشەکان ڕاگیراون و پاکستان پابەند بووە بە ئاگربەست و ژیانی ئاسایی لە هەرێمی کشمیر دەستی پێکردووەتەوە.
هەردوو وڵات، لە ماوەی 18 ڕۆژی شەڕدا زەرەر و زیانی گەورەیان بەرکەوت، بەڵام هەموو جیهان سەرنجیان لەسەر تێكشکاندنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس 400 لە لەلایەن پاکستانەوە بوو، کە بووە هۆی زەرەرێکی گەورە بۆ هیندستان و بەهاکەی ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلارە.
هیندستان و پاکستان، بۆ ماوەی 18 ڕۆژ لە گرژی و پێکدادان و شەڕ بەردەوامبوون و ژمارەیەکی زۆریش قوربانی لێکەوتەوە.




