
چین بەڕێژەی 34% باج دەخاتە سەر کاڵاکانی ئەمریکا
باسک نێت
وەک تۆڵەسەندنەوەیەک بۆ ئەو باجانەی کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە سەپێنراون، چین ڕۆژی هەینی باج و سنووردارکردنی کاڵا و دامەزراوە بۆ سەر ئەمریکییەکانی ڕاگەیاند.
وەزارەتی دارایی چین ڕایگەیاند، لە شەش ڕۆژی دیکناوبراو کردەوەەوە، بە ڕێژەی 34% باج لەسەر سەرجەم کاڵا ئەمریکییەکان دەسەپێندرێت.
وەزارەتەکە ڕایگەیاندووە کە هەنگاوە بازرگانییەکانی ئەمریکای پێچەوانەی ڕێساکانی بازرگانی نێودەوڵەتی، پێشێلکردنی جددی مافە ڕەواکانی چین و نموونەی ڕەفتاری تاکلایەنە و زۆرەملێیە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: چین هەمیشە داکۆکیکار بووە لە نەزمی ئابووری و بازرگانی نێودەوڵەتی و لایەنگری سیستەمی بازرگانی فرەلایەنە، داوا لە ئەمریکا دەکەین دەستبەجێ هەڵەکانی خۆی ڕاست بکاتەوە و ڕێوشوێنە تاکلایەنەکانی گومرگی هەڵبوەشێنێتەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




