
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/3/2025 وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان کرد، ئەگەر هیچ گرفتێک لە لیستەکە نەبێت و بەغدا تێبینی لەسەری نەبێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی مووچە بۆ هەرێم دەنێرێت.
سیپان شێروانی، ئهندامی لێژنەی ئابووریی پهرلهمانی عێراق بۆ هەمان مەبەست ڕایگەیاند،
“لیستی مووچەی مانگی 3 گەیشتووەتە دەستی دارایی فیدراڵ و وردبینی دەستی پێکردووە، هەموو تێبینییەكان لە لیستی مووچەدا جێبەجێ كراون.
ئاماژەی بەوەشدا هیچ دەرفەتێک بۆ دواخستنی تەمویل نییە و ئەگەر بێت و تێبینییەكیشیان هەبێت، دەتواندرێ لە هەفتەی داهاتوودا جێبەجێ بكرێت.
لە كۆتایش وتویەتی، نابێت بە هیچ پێوەرێك مووچەی مانگی 3 دوابخرێت، بۆیه چاوەڕێ دەکرێ پێش جەژن پارە بنێردرێت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




